دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەناکاو پچڕانێکی گەورە لە کارەبای ئیسپانیا، پۆرتوگال، ئەندۆرا و فەرەنسا روویدا و لەئێستادا ملیۆنان کەس بێ کارەبان.
ئەمڕۆ دووشەممە، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، پچڕانەکە بەشێکی زۆری هەریەکە لەو وڵاتانەی گرتووەتەوە و لەئێستادا هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدرێت.
تائێستا هۆکاری رووداوەکە نادیارە؛ بەڵام بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکانی ئەو چوار وڵاتە، کێشەیەک لە تۆڕی کارەبای زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپا دروستبووە.