نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، نرخی کارەبای موەلیدەی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون بۆ مانگی نیسان بریتییە لە 262 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی نیسان بەپێی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەکان کراوە بۆ هەر کیلۆوات ئاوەڕێک کارەبا بە 262 دینار دیاریکرا.

ئاشکراشیکرد، بۆ ئەو سیتییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتێک بە 233 دینار دیاریکراوە.

جەختیشیکردەوە، پێویستە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگایسلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆری عێراق: بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دوو داواکراو لە هەڵەبجە دەستگیرکران

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاشکرایکرد، هێزی دژە تیرۆری عێراق بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی توانیویانە دوو چەکداری…
Total
0
Share