وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، “لە ماوەی چوار مانگدا 109 كه‌س بە رووداوی هاتوچۆ برینداربوون”.
سامان عه‌لی، وته‌بێژی هاتوچۆی گه‌رمیان، رایگه‌یاند، “له‌ماوه‌ی چوارمانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له سنووری گەرمیان 87 رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون و به‌هۆیانه‌وه 109 كه‌س برینداربوون و 12 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
باسی لەوەشکرد، “خێرایی هۆكاری سه‌ره‌كیی رووداوه‌كانه له سنووری هاتوچۆی گه‌رمیان بەوپێیەی له‌كۆی ئه‌و 87 رووداوه 47 یان به‌هۆی خێراییه‌وه بوونه و له‌كۆی ئه‌و 12 گیانله‌ده‌ستدانه‌ش 5 كه‌سیان به‌هۆی خێراییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
بەپێی وتەی سامان عه‌لی، “60% بۆ 70%ی رووداوه‌كان شۆفێره‌كانیان خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن”.