کۆمسیۆن: زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار کارتی دەنگدەر لەناوچوون

سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆن رایگەیاند، لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا، زیاتر لە یەک ملیۆن و 209 هەزار کارتی دەنگدان، بە هۆکاری جیاجیا لەناوچوون.

عامر حسێنی، سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆنی عێراق رایگەیاند، کۆی گشتیی ئەو کارتی دەنگدانانەی لە سەرەتای مانگی شەشی ساڵی 2024ـەوە تا 24ـی نیسانی ئەمساڵ لەناوچوون، یەک ملیۆن و 209 هەزار و 349 کارت بووە.

لەبارەی هۆکاری لەناوچوونی ئەو کارتانە، ناوبراو وتی، هۆکارەکان بریتین لە (مردنی خاوەن کارتەکە، راستکردنەوەی زانیارییەکان، درێژکردنەوەی ماوەی کارپێکردنی کارتەکە).

سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆن، داوا لە وەزارەتی تەندروستی دەکات، شەش مانگ پێش ئەنجامدانی هەر هەڵبژاردنێک، ناوی مردووانیان پێبدات، بەمەبەستی دەرکردنیان لە تۆماری دەنگدەران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: سەرۆکوەزیرانی عێراق گرنگی بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدات

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرقاڵی سێ دۆسیەی گرنگە کە سوودی گەورەیان بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان…
زیاتر ببینە

پلاسخارت: شەفافیەت و دادپەروەری لە عێراق و هەرێمی كوردستان نائامادەیە

نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق جەخت لەسەر پێویستی فەراهەمكردنی پێداویستییەكانی هەڵبژاردن دەكاتەوە و دەشڵێت، “تائێستا شەفافیەت و دادپەروەری و…
Total
0
Share