بوومەلەرزەیەك لە باكووری كوردستان روویدا

شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەمشەو بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.1 پلە بە پێوەری رێختەر شاری مەڵاتییەی باكووری كوردستانی هەژاند.

سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا لە كاتژمێر 09:09 ی ئەمشەو بوومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 5.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر و لە قووڵایی 9 كیلۆمەتر ژێر زەوی خۆرهەڵاتی شاری مەڵاتییەی باكووری كوردستانی هەژاند.

ئەو شارەزاییەی بواری كەشناسی وتیشی،”تاوەكو ئێستا زیانەكانی بوومەلەرزەكە نەزاندراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share