بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی لیژنەیەك بۆ رێكخستنەوە و چاكسازی لە هێزە ئەمنییەكان پێكهێندرا و زیاد جەبار سەرپەرشتی دەكات

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبووەوە.

لە راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتییدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ لە هۆڵی كۆبوونەوەكان لە مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی بەڕێوەچوو هەڤاڵانی سەركردایەتی وێڕای دەربڕینی پشتیوانییان بۆ زیاد جەبار ئەندامی سەركردایەتی، ستایشی ئارامی و دان بەخۆدا گرتنیان كرد.

هەروەها جەختكرایەوە كە دڵنیان دامودەزگا ئەمنییەكان رێكاری یاسایی و ئینيزباتيی پێویستیان گرتووەتەبەر بەرامبەر بەوانەی لە رووداوی دوێنێدا پەلاماری پاسەوانەكانی هەڤاڵ زیادیان دا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كە ئەنجومەنی سەركردایەتی دەستخۆشی لە سەرۆك بافڵ كرد سەبارەت بە بڕیاری دروستكردنی لیژنەیەك بۆ رێكخستنەوە و چاكسازی لە كاروباری هێزە ئەمنییەكانی تایبەت بە دەزگا حزبی و مەدەنییەكان كە بڕیار وایە خودی زیاد جەبار سەرپەرشتیی لیژنەی ناوبراو بكات.

لە كۆبوونەوەی سەركردایەتیدا دەربارەی گۆڕانكارییە ناوخۆییەكان بڕیاری پێویست درا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share