نوخشە ناسیح: هەڵەبجە شەوێکی خەمباری لە مەرگی رۆڵەکانی شاردا بەڕێکرد

نوخشە ناسیح، قائیمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە لەبارەی رووداوەکەی شەوی رابردووی ئەو پارێزگایە، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی نوخشە ناسیح-دا هاتووە، “لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای دووسایدی حمەوخان بەرامبەر نەخۆشخانەی منداڵان  کە لەنێوان پێنج ئۆتۆمبیلدا روویدا، بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو گەنج و برینداربوونی چواری دیکە”.

دەشڵێت، “بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی قائیمقامیەتی پارێزگای هەڵەبجەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری هەردوو خوالێخۆشبوو (بەڕێز نەجمەدین فەتاح) و (ڕێبین سەرواز جەبار) دەکەین، کە لە رووداوەکەدا گیانیانسپارد، خوای گەورە سەبوریی دڵی ماتەمیان بدات و هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوان کەلاری: رۆژی یەکشەممە بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەوە دەدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی شەشەوە بڕیاردەدات. شوان…
Total
0
Share