قوباد تاڵەبانى رایدەگەیەنێت، رێکارى یاسایى دەرهەق بکەرانى ئەو هەڵەیەى دوێنێ بەرامبەر پاسەوانەکانى زیاد جەبار ئەنجامدرا دەگیرێتەبەر.
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، سەردانی زیاد جەبار، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانى کرد.
سەردانەکەى قوباد تاڵەبانى پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانى و هەواڵپرسین بوو و، تیایدا زیاد جەبار-ی دڵنیاکردەوە کە رێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر دەرهەق بکەرانى ئەو هەڵەیەی دوێنێ بەرامبەر پاسەوانەکانی ئەنجامدرا.