وەزیرى کارەبا: نرخى کارەباى پرۆژەى رووناکى ئەوەندە زۆر نییە کە باسدەکرێت

وەزیرى کارەبا رایدەگەیەنێت، پێشنیارى خۆیان بۆ نرخى کارەباى پرۆژەى رووناکى رەوانەى ئەنجومەنى وەزیران کردووە و دەشڵێت، ئەو نرخەى ئێستا دانراوە ئەوەندە زۆر نییە.

کەمال محەمەد، وەزیرى کارەباى سلێمانى لە لێدوانێکدا رایگەیاند، نرخى کارەبا رێکاریی یاسایى هەیە، ئەو نرخەى پێشتر کە لە 18 دینارەوە دەستپێدەکات تا 240 دینار بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک بەرکارە.

وتیشى، “بۆ نرخى کارەباى پرۆژەى رووناکى وەکو ئەنجومەنى وەزارەت پێشنیارى خۆمان بۆ ئەنجومەنى وەزیران ناردووە، دەبێت لە ئەنجومەنى وەزیران پەسەندبکرێت و بچێتە رۆژنامەى وەقایع و بڵاوبکرێتەوە و کارى پێبکرێت”.

بەڵام دڵنیاییەک دەدەینە خەڵک کە نرخەکە ئەوەندە نییە وەک ئەوەى هەندێک کەس باسى دەکات، کەمال محەمەد واى وت.

نمونەى ئەوەشى هێنایەوە لە هەولێر 104 هەزار هاوبەش هەن، لەو ژمارەیە 65%یان مانگى سێ پارەى کارەبایان لە خوار 42 هەزار دینارەوە بووە.

وەزیرى کارەبا دووپاتیشیکردەوە، “واتە ئەو نرخانە مەعقولن، پێشتر دوو بڕە پارەیان دەدا و ئێستا یەک، بڕەکەشى بەپێى بەکارهێنانە، چەندێک بەکارهێنانیان زۆرتربێت، پارەى زۆرتریان بۆ دێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عومەر گوڵپی: بەپێی ئەو نرخە بازرگانییەی پڕۆژەی رووناكی 500 هەزار هاوڵاتی جگەلە گلۆپ ناتوانن هیچ ئامێرێك بەكاربهێنن

عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، “بەپێی ئەو نرخە بازرگانییەی پڕۆژەی رووناكی 500 هەزار هاوڵاتی جگەلە…
Total
0
Share