یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە پرۆسەی هاوسەرگیریدا هەر شتێکی شایستە و گونجاو بێت ئاساییە بکرێتە مارەیی مەرج نیە تەنها زێڕ بێت.
یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە پێکهێنانی پرۆسەی هاوسەرگیری لەسەر بنەمای رێز و خۆشەویستی و تەبایی، راستە شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام مارەیی وەک مافێکی شەرعی ئافرەت دیاریکردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش پێغەمبەر(د.خ)ئاماژەی بەوە داوە، کە بەخێرترین پرۆسەی مارەبڕین ئەوەیە مارەییەکەی کەمبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا نرخی زێڕ زۆر گران بووە و رۆژ بە رۆژ نرخەکەی بەرز دەبێتەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کار ئاسانی و بارسوکی لە مارەیی بکەن، ئیسلام بۆ مارەیی هیچ ئەندازە و شتێکی دیاری نەکردووە، بەڵکو هەر شتێکی شایستە و گونجاو بێت ئاساییە بکرێتە مارەیی مەرج نیە تەنها زێڕ بێت.