ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی بەندەر عەباس هەزار کەسی تێپەڕاند

وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لە تەقینەوەکەی دوێنێی بەندەر عەباس-دا، 18 کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی ئێران کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە، لە ئەنجامی ئەو تەقینەوە “بەهێزەی” کە دوێنێ شەممە، لە بەندەر عەباس-ی باشووری ئەو وڵاتە روویدا، 18 کەس گیانیانلەدەستداوە و تائێستاش، شەش کەس بێسەروشوێنن.

وەزارەتەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، کۆی ژمارەی بریندارەکان هەزار کەسی تێپەڕاندووە و دەشڵێت، رەنگە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ژمارەی کوژراوان بەرزترببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میسر نزیکەی یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بۆ رێگری لە پچڕانی کارەبا لە وەرزی هاوین تەرخاندەکات

میسر دەیەوێت رێگری لە پچڕانی کارەبا لە وەرزی هاوین-دا بکات. مستەفا مەدبولی، سەرۆک وەزیرانی میسر، رایگەیاند، وڵاتەکەی پێویستی…
Total
0
Share