دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەوانەی هێرشیان كردووەتە سەر پاسەوانەكانی زیاد جەبار دەستگیركراون

دەزگای ئاسایشی هەرێم روونكردنەوەیەكی سەبارەت بەو گرژی و ئاڵۆزییەی ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاوكردەوە.

عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە پێكهێنراوە، ئەوانەی سەرپێچی یاساییان كردووە هێرشیان كردووەتە سەر پاسەوانەكانی زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی، سەرجەمیان دەستگیركراون.

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەشڵێت، “رێكاری یاسایی بەرامبەر سەرجەمیان گیراوەتەبەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share