بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی و هاریكارییەكانی نێوان گەلی كورد و گەلی ئەمریكا لە سەرجەم بوارەكان بە تایبەت دیپلۆماسی، ئەمنی و بازرگانی كرایەوە.
دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە وردی تاوتوێكرا و هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی گفتوگۆی نێوان لایەنەكان بۆ كەمكردنەوە گرژییەكان كردەوە.
كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەبوو و سەرۆك بافڵ روونیكردەوە كە هەوڵی یەكێتی گەیشتنە بە پێكهێنانی حكومەتێكی كارا و بەهێز و خزمەتگوزار پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.