بەرپرسی راگەیاندنی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژئاوای کوردستان، “وەفدێکی کوردیی هاوبەش بۆ دانوستاندن لەگەڵ دیمەشق پێکدەهێندرێت”.
فەوزا یوسف، بەرپرسی راگەیاندنی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، “وەفدێکی کوردیی هاوبەش بۆ دانوستاندن لەگەڵ دیمەشق پێکدەهێندرێت و بۆ جێبەجێکردنی پەیوەندی بە هەموو لایەکەوە دەکرێت”.
وتیشی، “400 ئەندام بەشداریی کۆنفرانسەکەی ئەمڕۆیان کرد”.
باسی لەوەشکرد، “دەبێت هەموو پێکهاتەکانی سووریا پارێزراو بن و پارێزگاری لە ماف و ئازادییەکان بکرێت، ئێستا تێڕوانینێکی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی پرسی سوریا هاتووەتە ئاراوە”.