بافڵ جەلال تاڵەبانی: خوێندکاران و گەنجان سەرمایەیەکی بە بەها و بە نرخی گەلەکەمانن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی 49ـهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتیدا هاتووە، “لە 49ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، لە دڵەوە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو گەنج و خوێندکارانە دەکەم کە بەهیواوە بۆ داهاتوویەکی گەش تێدەکۆشن و هەوڵدەدەن تاوەکو ببنە نەوەیەکی سوودبەخش بۆ پێشخستنی هەرێمەکەمان”.

ئەوەش هاتووە، “خوێندکاران و گەنجان سەرمایەیەکی بە بەها و بە نرخی گەلەکەمانن، دەتوانین بە پشتگیریکردنیان دەرفەتی زیاتریان بۆ بڕەخسێنین و بەشداربن لە گەشەپێدانی زیاتری وڵاتەکەمان”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژە بەوەشدەکات، “ئێمە هەمیشە بەدیدگایەکی نوێوە لە رۆڵی خوێندکاران و گەنجەکانمان دەڕوانین و باوەڕمان بە توانا و لێهاتوویی و کارامەییان هەیە، هەوڵەکانیشمان بۆ هێنانە پێشەوەیان لە تەواوی کایەکاندا بەشێکە لە ستراتیجی کارکردنمان”.

دووپاتیشی دەکاتەوە، “خەمخۆری پێشخستنی کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەبین تاوەکو هەموومان پێکەوە سیستمێک بنیادبنێین کە گەنجەکانمان بە ئومێدەوە بۆ داهاتوویەکی گەش هەوڵبدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی کۆمەڵ: عوسمان کانی کوردەیی لەمەوبەدوا هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە

بەهۆی پابەندنەبوونی بە بڕیاری فراکسیۆنەکەیەوە بە بەشدارینەکردن لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان عوسمان کانی کوردەیی…
Total
0
Share