ئاگر لە نزیک بازاڕێک کەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە مەیدانی سەرەوەی حاجیاوا ئاگرکەوتەوە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕیندا هاتووە، ئەمڕۆ کاتژمێر 03:40ـی پاشنیوەڕۆ، تیمی بنکەی بەرگریی شارستانیی حاجیاوا ئاگادارکرایەوە کە دووبارە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ھەیە لە مەیدانی سەرەوەی حاجیاوا.

دەشڵێت، دوای ئاگادارکردنەوە، تیمی بنکە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانییان لە ماوەیەکی کەمدا و پێش ئەوەی تەشەنەبکات بۆ ناو دوکانەکان، ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن .

بەرگریی شارستانیی راپەڕین دەڵێت، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نادیاربووە و بەهۆیەوە (دوو جێگا جل و بەرگی کۆنەی سەرمێز و نەمامگەیەکی بچووك) سووتاون، بەبێ ئەوەی زیانی گیانیی لێبکەوێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری سووتاندنی کۆگاکەی ناوچەی پیشەسازیی هەولێر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، “تۆمەتباری سووتاندنی کۆگاکەی ناوچەی پیشەسازیی باکووری هەولێر دەستگیرکرا”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاماژە…
Total
0
Share