دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی لە گفتوگۆی جددی لەگەڵ ئێراندا بەردەوامدەبێت و کارەکانیش “زۆر بەباشی بەڕێوەدەچن”.
ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، “رەنگە بڕیارێکی باش لەبارەی ئێرانەوە بدەین، شتەکان زۆر بەباشی دەڕۆن، گفتوگۆی زۆر جددیشمان هەیە”.
وتیشی، من دەبینم کە ئێمە لە رێککەوتنمان لەگەڵ ئێران لە پێشکەوتنێکی زۆر باشداین، منیش دەڵێم کە ئەمە بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕوات و رەنگە بگەینە بڕیارێکی زۆر باش.