لە وێستگەیەکی شەمەندەفەری پاریس هێرشکرایە سەر چەند هاوڵاتییەک

بەیانی ئەمڕۆ لە وێستگەیەکی میترۆ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کەسێک بەچەقۆ هێرشێکی ئەنجامدا و سێ کەسی بریندارکرد.

میدیا فەرەنسییەکان بڵاویانکردەوە، هێرشبەرەکە بە رەچەڵەک خەڵكی مالییە و تەمەنی 32 ساڵە و مافی مانەوەی لە ئیتاڵیا هەبووە.

ئاشکراشیانکرد، هێرشبەرەکە لەکاتی هێرشەکەیدا هیچ قسەیەکی نەکردووە، بۆیە نازاندرێت پاڵنەری پشت هێرشەکە چی بووە.

لەدوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکانی فەرەنسا لە ژمارەیەک وێستگەی پاریس بڵاوەیانپێکراوە لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی رووداوی هاوشێوە ئامادەباشییان وەرگرتووە.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی هەولێر هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات

بابەتی دواتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share