رێگایەکی سەرەکی دادەخرێت و شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایدەگەیەنێت، رێگایەکی سەرەکیی ئیدارەکە دادەخرێت و شۆفێران دەتوانن رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.

بەپێی راگەیەندراوێکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، هاوڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگاداردەکەینەوە، کە رۆژی شەممە، 26/4/2025 کاتژمێر 08:00ـی بەیانی، هەتاوەکو رۆژی یەکشەممە، 27/4/2025 کاتژمێر 08:00ـی بەیانی، رێگای دەروازەی سۆران دادەخرێت.

دەشڵێت، شۆفێران دەتوانن رێگای بێخاڵ بەکاربهێنن بۆ هاتوچۆی نێوان سۆران-هەولێر، هەروەها بۆ هاتوچۆی نێوان سۆران-مێرگەسۆر و بەپێچەوانەوە، رێگای هاودیان بەکاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتی ڕێكخستنەوەی ڕسومات و داهاتەكان ئامادەیە و نزیكە بكەوێتە بواری جێبەجێكردن

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌رپە‌رشتیی كۆبوونە‌وە‌ی ڕێكخستنە‌وە‌ی ڕسومات و پێداچوونە‌وە‌ بە‌ داھاتە‌كانی حكومە‌ت كرد، جە‌ختیكردە‌وە،‌ دە‌بێت…
Total
0
Share