بافڵ جەلال تاڵەبانى: نیگەران بووم بە کۆچی ناوەختی رۆژنامەنووس وریا حەمەکەریم

بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان پەیامێکى هاوخەمى بۆ کۆچى دوایی رۆژنامەنووس وریا حەمەکەریم راگەیاند، کە ئەمە دەقەکەیەتى:

لە دڵەوە نیگەران و غەمباربووم بە کۆچی دوایی ناوەختی رۆژنامەنووس کاک (وریا حەمەکەریم) کە لە رووداوێکی دڵتەزێندا گیانی سپارد.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان بە کەسوکار و بنەماڵە و خانەوادە سەربەرز و قوربانی بەخشەکەیان و رۆژنامەنووسان و هاوڕێیانی دەکەم و بەشداریی ماتەمیانم.

لەخوای گەورە داواکارین گیانی رۆژنامەنووسی بە ئەزموون و خۆشەویست کاک وریا بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوڵاتییانی دەڤەری پشدەر و بیتوێن لە کاروانی کوردایەتیدا سەرمەشقی شۆڕش و تێکۆشان بوون

بافڵ جەلال تاڵەبانی، رایگەیاند، “هاوڵاتییانی دەڤەری پشدەر و بیتوێن لە کاروانی کوردایەتیدا سەرمەشقی شۆڕش و تێکۆشان بوون”. بافڵ…
زیاتر ببینە

چاودێرێکی سیاسی: ئـ.ـەنـ.ـەکەسە بە فیتی خەڵکی دیکە پەلاماری ڕەمزەکانی یەکێتی و فەخامەتی سەرۆککۆمار دەدات

چاودێرێکی سیاسیی لە وەڵامی ”بێڕێزییەکانی گروپی ئەنەکەسە” بەرامبەر بە ڕەمزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، گروپەکە…
Total
0
Share