وەزارەتی تەندروستی: ئەو پزیشکەی نەشتەرگەریی جوانکارییەکەی کردبوو مۆڵەتی کارکردنی نەبوو

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەو پزیشکەی لە سلێمانی نەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ ژنێک کرد کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی، هیچ مۆڵەتێکی فەرمیی کارکردنی لە نەخۆشخانەکەدا نەبووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، لە پەراوێزی گیانلەدەستدانی ئافرەتێک دوای نەشتەرگەریی جوانکاری لە شاری سلێمانی، نەخۆشخانەکە و پزیشکەکە سەرپێچیی یاسا و رێنماییەکانیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نەخۆشخانەکە کاری بەو پزیشکە کردووە، بەبێ وەرگرتنی رێگەپێدانی کارکردنی ئەو پزیشکە لە لیستی میلاکی نەخۆشخانە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پزیشکەکە دووجار و بە دوو شێواز سەرپێچیکارە، یەکەم (هیچ رێگەپێدان و مۆڵەتی کارکردنی نییە لەو نەخۆشخانەیە)، دووەم (دوور لە پسپۆڕیی خۆی کاری جوانکاری کردووە، لەکاتێکدا خۆی پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی جوانکاری نییە).

وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت، بۆیە لە کاری پزیشکی راگیراوە و رەوانەی لێکۆڵینەوە کراوە، بۆ وەرگرتنەوەی پلەی پزیشکی پسپۆڕی.

لە چەند رۆژی رابردوودا، ژنێک لە سلێمانی پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەریی (لابردنی چەوریی ورگ) گیانیلەدەستدا، ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و دوێنێ چوارشەممەش، تەندروستیی سلێمانی بڕیاریدا بە راگرتنی ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە بەشێوەیەکی کاتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاسپۆرتی سلێمانی: خەڵك هەیە لە 2017ەوە پاسپۆرتەكەی تەواوبووە تائێستا وەرینەگرتووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “نزیكەی پێنج هەزار پاسپۆرت تەواوبوون و هاوڵاتییان وەریاننەگرتووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە خەڵك…
زیاتر ببینە

دیلان غەفوور: چەند داواكارییەكمان لەلایەن وەزیری تەندروستیی عێراقەوە بۆ كەركوك بەسەندكران

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سێ داواكارییان پێشكەش بە وەزیری تەندروستیی عێراق كردووە و داوكارییەكەشیان بە رەسمی پەسەند كراوە.…
Total
0
Share