بارهەڵگرێک لەسەر شەقامى سەرەکیی بەکرەجۆ لە سلێمانى وەرگەڕا و بەرپرسێکى هاتوچۆ دەڵێت، شۆفێرەکەى بە سووکى برینداربووە.
بەهمەن ئەحمەد، بەڕێوەبەرى هاتوچۆى ناوشارى سلێمانى بە تۆڕى میدیایى ئێستاى راگەیاند، رووداوەکە دواى کاتژمێر 12ى نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە شەقامى گشتیی بەکرەجۆ بووە.
باسى لەوەشکرد، بارهەڵگرێک کە دانەوێڵەى بارکردووە، لە یەکێک لە پێچەکاندا لە کۆنتڕۆڵى شۆفێرەکەى دەرچووە و وەرگەڕاوە.
بەهۆى رووداوەکەوە شۆفێرەکە بە سووکى برینداربووە، جگە لەوەى گرفتى هاتوچۆى دروستکردووە و بووەتەهۆى بەربەستکردنى شەقامەکە، هەروەها ژمارەیەک درەخت زیانیان بەرکەوتووە، بەهمەن ئەحمەد واى وت.
ئەوەشى خستەڕوو، هیچ ئۆتۆمبێلێکى دیکە زیانى پێنەگەیشتووە.