هەرێم کەمال ئاغا: مووچەی مانگی 12 نافەوتێت

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “مووچەی مانگی 12 نافەوتێت”.

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی راگەیاند، “مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێم نافەوتێت”.

وتیشی، “کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ وەفدی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر پشتگیری لە شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچەی خەڵکی کوردستان بوو، هاوڕاش بووین کە تیمی بەغداد و تیمی دانوستانکاری هەرێم بەردەوام گفتوگۆ لە نێوانیاندا هەبێت، بۆ ئەوەی ئەو کێشانەی لە رابردوودا هەبوون، دووبارە نەبنەوە و چارەسەری بنەڕەتییان بۆ بدۆزرێتەوە”.

هەرێم کەمال ئاغا، باسی لەوەشکرد، “لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە پرسی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان لە نێوان هەردوولادا یەکلایی بکرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێواز فایەق: هیوادارین هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ له‌ده‌ستی هه‌رێم و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌رنه‌چێت

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەڵێت، یەکێتی پابه‌ندە به‌و بنه‌ما دیموكراسییانه‌ی ماف به‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات هه‌ڵبژاردن له‌كاتی…
Total
0
Share