د. سەباح هەورامی: دەیان سکاڵا لەسەر نەشتەرگەرییەکانی بچووکردنەوەی ورگ تۆمارکراون

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی

د. سەباح هەورامی رایگەیاند، دەیان سکاڵا لەسەر نەشتەرگەرییەکانی بچووکردنەوەی ورگ تۆمارکراون، هەر بۆیە ئەنجامدانی ئەو جۆرە نەشتەرگەرییەیان راگرتووە.

 

د. سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بابەتی دابەزاندنی کێش بە رێگای نەشتەرگەری کە خۆی لە نەشتەرگەرییەکانی لابردنی چەوری، بچووکردنەوەی گەدە و لابردنی پێستی زیادەی دوای دابەزاندنی کێش دەبینێتەوە، لە جیهاندا زانستێکی نوێیە، بەو هۆیەوە تێکەڵاوییەک لەنێوان پسپۆڕی پزیشکان لەو بوارەدا دروستبووە، پزیشکانی نەشتەرگەریی گشتی بە ماف و پسپۆڕی خۆیانی دەزانن، پزیشکانی جوانکاری، هەرس و جگەر و پێستیش خۆیان بە پسپۆڕی بوارەکە دەزانن، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی لە شوێنی نەگونجاو بە رێگای نازانسی ئەم نەشتەرگەرییانە ئەنجامبدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەیان سکاڵا لەسەر نەشتەرگەرییەکانی بچووکردنەوەی ورگ و لابردنی چەوری تۆمارکراون دەیان لیژنە دروستکران، بۆیە لەدوێنێوە بڕیارێکمان دەرکردووە کە بەشێوەیەکی کاتی ئەو جۆرە نەشتەرگەرییانە لە سلێمانی رابگیرێن، تا ئەو کاتەی رێوشوێنێکی نوێ بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە دەگیرێنەبەر، دەبێت ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە لە چەند شوێنێکی تایبەت ئەنجامبدرێن.

جەختیشیکردەوە، هەر نەخۆشخانەیەک پابەندنەبێت بە بڕیارەکەوە بە توندترین شێوە سزادەدرێت.

سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، د. سەباح ئاشکرایکرد، ساڵانە لیژنەکانمان رێککاری پێویست دەگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گواستراوەکان لە ناویشیاندا تای خوێنبەربوون، بە تایبەت کە ئێستا وەرزی بەهارە و ئاژەڵدارەکان مامەڵەی زیاتر لەگەڵ ئاژەڵەکاندا دەکەن و رێژەی خواست لەسەر گۆشتی ئاژەڵیش زیاتردەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: له‌ نزيكه‌وه‌ چاودێريى دۆخى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو دەکەم

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌ و شايسته‌ دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داوايه‌كى ڕه‌وايه‌ و هه‌مووان…
Total
0
Share