قوباد تاڵەبانى: هەرگیز ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە گەلەکەمان کراون لەبیرناکەین

جێگرى سەرۆک وەزیران سەبارەت بە تاوانى بۆردومانى قەڵادزێ رایدەگەیەنێت، هەرگیز ئەو تاوانانە لەبیرناکەین.

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێم لە پەیامێکدا رایگەیاند، 51 ساڵ لەمەوبەر بە فەرمانی راستەوخۆی سەدامی دیکتاتۆر قەڵادزێ بۆردومان کرا و 123 هاوڵاتی و خوێندکار و فەرمانبەری زانکۆی سلێمانی شەهیدکران.

قوباد تاڵەبانى وتیشى، “هەرگیز ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە گەلەکەمان کراون لەبیرناکەین”.

دووپاتیشیدەکاتەوە، یاد و ناوی ئەو شەهیدانە بۆ هەمیشە لە دڵی گەلەکەماندا بە نەمری دەمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە رۆڵ و پێگەی مەسیحییەکان بەرز دەنرخێنێت

لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح بڵاویکردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە…
Total
0
Share