د.ئیبتیسام ئیسماعیل: گەلاوێژ سیمبولی ناسنامەی کوردە

سەرۆکی بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ، رایگەیاند، گەلاوێژ سیمبولی ناسنامەی کوردە.

د. ئیبتیسام ئیسماعیل، سەرۆکی بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەرقاڵی ئامادەکارییەکانین بۆ 28ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ و میوانەکان لە هەرچوارپارچەی کوردستان و وڵاتانی دەرەوە بەشداردەبن.

وتیشی، فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەردەوام لە نوێگەریدایە و پێشانگەی شێوەکارییش ئەمساڵ نێودەوڵەتی دەبێت لەناو فێستیڤاڵەکەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئامانجی فێستیڤاڵەکە هەمیشە دروستکردنی پردی پەیوەندییە لەنێوان نووسەر، هونەرمەند و ئەدیبانی ناوخۆ بە دەرەوە و هەروەها ناساندنی کەلتووری کوردی بە جیهانی دەرەوە، گەلاوێژ سیمبولی ناسنامەی کوردە و کەلتوور، هونەر و فەرهەنگی کورد دەپارێزێت”.

د. ئیبتیسام ئیسماعیل، ئەوەشی وت، جگە لە پێشانگەی شێوەکاری، پێشانگەی کتێب و کاری دەستییش هەیە لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ لەگەڵ ئاهەنگێکی گۆرانی بە بەشداریی دوو هونەرمەندی گەورەی کورد ناسری رەزازی و ئەیوب عەلی.

28ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ رۆژانی 20، 21، 22ی تشرینی دووەمی 2025، لە هۆڵی تەلاری هونەر لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری زیندانیانی بادینان: گەڕێکی دیکەى سکاڵا دژ بە چالاکوانانی بادینان بەرزکراوەتەوە

نوێنەری زیندانیانی بادینان رایگەیاند،  لەلایەن پارتی دیموکراتیی کوردستانەوە گەڕێکی دیکەى سکاڵا دژ بە چالاکوانانی بادینان بەرزکراوەتەوە. ئەیهان سەعید…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی راپەڕین لەبارەی داخستنی شەقامێک شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، “بەهۆی کارکردن لە چوارڕیانی سەرەکی، ئاڕاستەیەکی شەقامەکە دادەخرێت”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین شۆفێران…
Total
0
Share