قوباد تاڵەبانی: دیداری یەکێتی لەپێناو چەسپاندنی سیاسەتێکی گرنگە لە حکومەتی داهاتوودا

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال لە دووەمین دیداری یەکێتیدا رایگەیاند، کاتی دیداری یەکەمی یەکێتی کاتێکی سەخت و هەستیار بوو و رووبەرووی چەندین ئاڵنگاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بووینەوە، کەس لەو بروایەدا نەبوو ژمارەیەکی بەرچاو خەڵک کۆبکەینەوە، بەڵام کردمان و کردتان.

ئاماژەی بەوەشدا، زۆر رووداوی گرنگ لەناو دیداری یەکێتیدا روویدا وەک هەڵبژاردنی کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی، وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە زۆرینەی دەنگ، بۆیە هەر لەو کۆنگرەیەدا کاک بافڵ بەڵێنیدا کە یەکێتی یەکبخاتەوە و کێشەکانی یەکێتی چارەسەربکات و هەرێمی کوردستان بەهێزتربکاتەوە و و سەرکەوتووش بوو و ئەنجامیدا.

وتیشی، “دوای کۆنگرەی یەکەم، یەکێتیی نیشتمانیی بووە یەکەم حزبی کوردستان لەرووی سەرکەوتنەکانییەوە و توانی دەنگ و کورسیی زیادبکات و بەشێکی زۆری بەڵینەکانی جێبەجێبکات”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم دیدارە لەکاتێکی زۆر گونجاودا دەبەسترێت، لەم چەند رۆژەدا، بابەتی زۆرگرنگ تاوتوێ دەکرێت لەپێناو ئەوەی یەکێتی نوێ ببێتەوە و دەنگ و رەنگی نوێبکاتەوە و سیاسەتێکی گرنگ لەناو حکومەتی داهاتوودا بچەسپێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بڕیاردەدات

وەزارەتی شارەوانی رایدەگەیەنێت، وەزارەتەکەیان پابەندە بە رێكار و یاسا و رێنماییەكان بۆ بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست. وەزارەتی شارەوانی و…
Total
0
Share