پاتریارک و سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان رایگەیاند، “هەرێمی کوردستان هەمیشە دەستپێشخەری ئاشتی بووە”.
لویس ساکۆ، پاتریارک و سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان رایگەیاند، “هەرێمی کوردستان هەمیشە دەستپێشخەری ئاشتی بووە لە بارودۆخێکی ئاڵۆزدا”.
باسی لەوەشکرد، “بۆ ئەوەی میانڕەویی زیاتربێت پێویستە پێداچوونەوە بە وانە ئایینییەکاندا بکرێت”.
لویس ساکۆ، ئەوەشی وت، “دوایین جار کە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکانم بینی، وتی عێراق لە دڵی مندایە و نزای بۆ دەکەم”.