مەرجەکانی پێدانی زەوی بە رۆژنامەنووسان چین؟

سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایدەگەیەنێت، وەرگرتنی زەوی لەلایەن رۆژنامەنووسانەوە بەگوێرەی خاڵبەندی دەبێت.

کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وەرگرتنی زەوی لەلایەن رۆژنامەنووسانەوە وەک هەموو توێژەکانی دیکە، مافێکی یاسایی سەرجەم رۆژنامەنووسانە.

وتیشی، وەرگرتنی زەوی چەند مەرجێکی هەیە و ئەو فۆڕمانەی دابەشیان دەکەین بۆ هەموو رۆژنامەنووسان نییە، گرنگترین مەرجەکان ئەوەن کە دەبێت ئەو رۆژنامەنووسە ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بێت، هەروەها پێشتر سوودمەند نەبووبێت لە وەرگرتنی زەوی، دواتر رەچاوی خاڵبەندی دەکرێت و ئەوانەی بەرزترین خاڵیان هەیە زەویان پێدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: دوای ھەفتەیەکی تر لە سلێمانی ڕۆژانە 30 بۆ 35 کەس گیانلە دەستدەدەن

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت،لە نەخۆشخانەی بوژاندنەوەی دڵ، سەرجەم نەشتەرگەرییە ساردەکان ڕاگیراوە، دوای ھەفتەیەکی تر لە سلێمانی ڕۆژانە 30…
Total
0
Share