لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ژمارەی بریندارەکانی گرژییەکانی شەوی رابردووی یاریگای نەورۆز گەیشتووەتە 57 کەس.
سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە دوای گرژییەکانی شەوی رابردووی یاریگای نەورۆز ئێمە بە ئەمبۆلانسەکانمان 27 کەسمان گەیاندووەتە نەخۆشخانە، هاوڵاتییان بە ئۆتۆمبێلی خۆیان 10 کەسیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە و 20 کەسیش لە شوێنی رووداوەکە چارەسەی پێویستیان بۆ کراوە.
وتیشی، زۆرینەی بریندارەکان برینەکانیان سووک بوون و دوای چارەسەر رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە، رەنگە چەند بریندارێکی کەم لە نەخۆشخانە مابنەوە کە شکاویان هەبووبێت.