ئەمڕۆ دووەمین دیداری یەکێتی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە. دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال بەڕێوەدەچێت.
پێشتر کاروان گەزنەیی، وتەبێژی دووەمین دیداری یەکێتی رایگەیاندبوو، یەكێتی بە دوو هەزار پێشنیارەوە دیداری خۆی دەبەستێت، ئامانجیش لە دیدارەکە داڕشتنی ستراتیژو سیاسەتی یەكێتی و زەمینەسازییە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخە هەرێمی و ناوخۆی و ناوچەییەكاندا.