بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینى سەر بە وەزارەتى دارایى و ئابوریى هەرێم ئاگادارییەک ئاراستەى بەشێک لە خانەنشینان دەکات.
دەقى ئاگادارییەکە:
ئاگاداریی سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەکەینەوە کە بەرواری لەدایکبوونیان لەنێوان ساڵانی (1920 تا 1940)ـە کە مووچەکانیان لە بانکی (عەنکاوە) لە سنووری پارێزگای هەولێر وەردەگرن. تکایە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە کە دەکاتە (23 و 24ی نیسان) سەردانی بانکی عەنکاوە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی بانکەکانیان لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من.
پێویستە خانەنشینانی بەڕێز هەریەک لە بەڵگەنامەکانی کارتی نیشتیمانی/ کارتی زانیاری لەگەڵ خۆیان بهێنن.
تێبینی: تیمەکان لە کاتژمێر (8:30) بەیانی تا کاتژمێر (2:30)ـی پاش نیوەڕۆ لە بانک دەبن بۆ پێدانەوەی کارتەکان.
بۆ زانیاریی زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاریی هەژماری من بە ژمارە 1991.
بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی / وەزارەتی دارایی و ئابوری.
22ی نیسانی 2025.