وەزارەتی دارایی هەرێم: لیستی مووچە رەوانەی بەغداد کرا

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، “لیستی مووچەی مانگی نیسان رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا”.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

وەزارەتەکە دەڵێت، رۆژی یەکشەممە 20ی نیسانی 2025 راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار ( میزان المراجعة ) و راپۆرتی کۆتایی ساڵی 2024 ( الحسابات الختامیة ) لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: كارئاسانیی زیاتر بۆ مامۆستایان دەكرێت لە كڕینی ئۆتۆمبێلدا

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەو كۆمپانیایەی ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان دابیندەكات لە گفتوگۆداین كە كارئاسانیی…
Total
0
Share