وەزارەتی دارایی: 48 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغداد نێردرا

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم، خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە (22/4/2025) بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازاری ساڵی 2025، کە بڕەکەی 48 ملیار و 205 ملیۆن و 765 هەزار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share