نوخشە ناسیح: گرنگە کەشی زیاتری ئازادی و مافی دەستگەیشتن بە زانیاری بۆ رۆژنامەنووسان فەراهەمبکرێت

پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت، رایگەیاند، “گرنگە کەشی زیاتری ئازادی و مافی دەستگەیشتن بە زانیاری بۆ رۆژنامەنووسان فەراهەمبکرێت”.

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت، رایگەیاند، “لە ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردیدا، پیرۆزباییەکی گەرم لە رۆژنامەنووسانی كورد لە کوردستان و جیهان بە گشتی و پارێزگای هەڵەبجە بە تایبەتی دەکەین، کە لەکایەی میدیا و فراوانکردنی ئازادی و دیموکراسیدا دڵسۆزانە خزمەتیان كردووە”.

پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، “میقداد مەدحەت بەردخان نووسەر و رووناکبیری کورد بە بڵاوکردنەوەی یەکەم رۆژنامەی کوردی بە ناوی (كوردستان) دەستپێکی قۆناغێکی نوێی لە مێژووی رووناکبیریی کوردی و سەرەتای رەوتی رۆژنامەگەریی کوردی دەستپێکرد”.

نوخشە ناسیح، ئەوەش دەڵێت، “لەم یادەدا بە گرنگی دەزانین، کەشی زیاتری ئازادی و دیموکراسی و مافی دەستگەیشتن بە زانیاری بۆ رۆژنامەنووسان فەراهەمبکرێت، لەبەرامبەریشدا رۆژنامەنووسان بە بەرپرسیارێتیی زیاترەوە کاری رۆژنامەوانی جێبەجێبکەن لەپێناو گەیاندنی زانیاری و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری بۆ کۆمەڵگە و پەرەپێدان بە توانا پیشەییەکانی خۆیان و پابەندبوونیان بە بەها باڵاکانی رۆژنامەگەری، و ئاستی متمانە بە کاری رۆژنامەگەری لەناو کۆمەڵگادا بەرزبکەنەوە”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: گرێبەستی ئەلیکترۆنی دوای 60 رۆژ لە ئەنجامنەدانی مامەڵەکەی رۆژی 10 هەزار دینار سزای دارایی دەچێتەسەر

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی دەکەن، پێویستە لە ماوەی کەمتر لە 60 رۆژدا مامەڵەکانی تەواوبکەن…
Total
0
Share