قوباد تاڵەبانی: ئەرکی حکومەت دابینکردنی ژینگەیەکی لەبارە بۆ ئازادیی کاری رۆژنامەنووسی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، ئەرکی حکومەت و دامەزراوەکان جێبەجێکردنی یاسا و دابینکردنی ژینگەیەکی لەبارە بۆ ئازادیی کاری رۆژنامەنووسی.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی ساڵرۆژی رۆژنامەگەریی کوردی بڵاویکردەوە، رایگەیاند، یادی 127 ساڵەی دەرچوونی یەکەمین رۆژنامەی کوردی و رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی لە هەموو رۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی راگەیاندنی کوردستان پیرۆزبێت، لەم یادەدا سڵاو دەنێرین بۆ پێشەنگانی رۆژنامەگەریی کوردی و هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی لە سەد ساڵی رابردوودا قەڵەم و بیر و هزر و ژیانی خۆیان خستووەتە خزمەتی داکۆکیکردن لە ماف و ئازادی و کەرامەتی مرۆڤی کوردەوە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا باسیلەوەکرد، لەپێناو خزمەتکردن و بەرەوپێشبردنی زیاتری رۆژنامەگەریی کوردیدا لەم یادەدا جەخت دەکەینەوە کە ئەرکی حکومەت و دامەزراوەکان، جێبەجێکردنی یاسا و دابینکردنی ژینگەیەکی لەبارە بۆ ئازادیی کاری رۆژنامەنووسی و لە بەرامبەریشدا ئەرکی کەناڵەکانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسان، پاراستنی ئەخلاقی کاری رۆژنامەنووسی و هەنگاونانە بەرەو پیشەیی بوونی زیاتر.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share