رووناكی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی “ئۆتۆبانی بابان” جێبەجێدەكرێت لەو بارەیەوە کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سەردانێکیدا بۆ شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی “ئۆتۆبانی بابان” ئەنوەر حەمە سەعید، بەڕێوەبەریی گشتی کارەبای سلێمانی، لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار دەربارەی جێبەجێکردنی رووناکی پڕۆژەکە كۆبووەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر بەشی كارەبایی و تۆڕی رووناكیی شەقامی 100 مەتری كرا و بڕیارە پەلەبكرێت لە جێبەجێكردنی.