نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیران لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی فەرمانگەکانی پارێزگای زیقار کۆبووەوە و لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەدا جەختی لە یەکخستنەوەی سیستەمی مووچەی فەرمانبەران کرد.
ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ووتەی سودانی، لە عێراق زیاتر لە 30 یاسای پەسەندکراو بوونی هەیە، کە بوونەتە هۆی جیاوازیکردن لە دیاریکردنی دەرماڵە و مووچەی فەرمانبەرانی عێراقدا، تاکە چارەسەریش بۆ یەکخستنەوە و هاوتاکردنی مووچەی فەرمانبەران بریتییە لە هەموارکردنەوەیان.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردووەتەوە، رەخساندنی هەلی كار دەبێتە تەواوكەری ئەرکە خزمەتگوزارییەكان و پێویستە رێكاری گونجاو لەو بارەیەوە بگیرێتەبەر.