روونکردنەوە لەبارەی تەندروستیی ئەندامێکی وەفدی ئیمراڵی دەدرێت

دەمپارتی لەبارەی تەندروستیی ئەحمەد تورکەوە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، “پشکنینی بۆ ئەنجامدەدرێت”.

ئەمڕۆ دووشەممە، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئەحمەد تورک ئەندامی شاندی ئیمراڵی و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی تورکیا دوای ئەوەی بارودۆخی تەندروستیی تێکچوو رەوانەی نەخۆشخانەکرا.

هاوکات، دەمپارتی لەبارەی دۆخی تەندروستیی ناوبراوەوە رایگەیاند، “ئەحمەد تورک لە ئێستادا لە نەخۆشخانە پشکنینی تەندروستیی بۆ ئەنجامدەدرێت و ئەو هەواڵانەی باس لە خراپبوونی تەندروستیی دەکەن، دوورن لە راستییەوە”.

لەماوەی رابردوودا، سری سورەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی وەفدی ئیمراڵی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بارودۆخی تەندروستیی تێکچوو و رەوانەی نەخۆشخانەکرا، ئەمرۆش دووەمین ئەندامی وەفدی ئیمراڵی تەندروستیی تێکچوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: لە رووداوێکدا کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ…
Total
0
Share