بافڵ جەلال تاڵەبانی: پاپا فرا‌نسیس هەمیشە دەستێکی خێربوو بۆ برایەتی و بیروباوەڕە ئاشتیخوازەکان

سەرۆکى یەکێتى هاوخەمى بۆ کۆچى دوایی پاپا فرانسیس دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت، هەمیشە دەستێکی خێربوو بۆ برایەتی و بیروباوەڕە ئاشتیخوازەکان

دەقى پەیامەکە:

لە دڵەوە نیگەران و غەمبارین بە کۆچی دوایی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتيكان، پاپا فرا‌نسیس.

بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دەگەیەنینە تەواوی برا مەسیحییەکانمان لە کوردستان، عیراق و جیهان و لەگەڵیاندا هاوبەشی ئەم ئازارەین بۆ لەدەستدانی کەسایەتییەک کە هەموو ژیانی خستبووە خزمەتی مرۆڤایەتی و پێکەوەژیان و بەخشندەیی نێوان گەلان.

پاپا فرا‌نسیس هەمیشە دەستێکی خێربوو بۆ برایەتی و بیروباوەڕە ئاشتیخوازەکانی لە دوای خۆشی بۆ مرۆڤایەتی دەمێنێتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی هەولێر هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر، هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان…
Total
0
Share