وەفدی دەم پارتی بەرەو ئیمراڵی بەڕیکەوت
وەفدی دەم پارتی جارێکی دیکە بەرەو ئیمراڵی بەڕێکەوت.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەندامانی وەفدەکەی دەم پارتی لە پەروین بوڵدان و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ پێکهاتوون.
هەربەپێی زانیارییەکان، ئامانجی سەردانەکە ئەنجامدانی دیدارە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ تاوتوێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان.