تاوەباران چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە

هەڵگورد زرار، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، پێشبینیدەكرێت سبەی دووشەممە لە كاتەكانی نیوەڕۆوە بۆ كاتەكانی ئێوارە و شەو كەشێكی ناسەقامگیر بەشێكی ناوچەكانمان بگرێتەوە و ئەگەری تاوەبارانی كورتخایەن و هەورەبروسكە هەیە.

وتیشی، “سەرچاوەی ناسەقامگیرییەكە نزمە پەستانی دەریای سوورە هەموو ناوچەیەك ناگرێتەوە زیاتر ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر و دهۆك و ئیدارەی راپەڕین و سلێمانی لێرە و لەوێ و پێشبینی تاوەبارانی كورتخایەن هەیە و پلەكانی گەرما بە رێژەی یەك بۆ دوو پلەی تر بەرزدەبنەوە و رۆژانی داهاتوو پلەكان زیاتر بەرزدەبنەوە وە خێرایی با 40 بۆ 50 كم چالاك دەبێت بە تایبەت ناوچەكانی موسڵ و دهۆك و هەولێر كە لە كاتەكانی ئێوارە و شەو ئەگەری خۆڵبارین هەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كاریگەریی ئەم ناسەقامگیرییە تاوەكو بەیانیی رۆژی سێشەممە بەردەوامدەبێت، بەڵام شەپۆلی گەرما هەر دەمێنێت تا كۆتایی هەفتە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share