بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک، رایگەیاند، “دەرمانی تایبەت بە تای خوێنبەربوون نییە”.
د. سەباح نامیق، بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک، رایگەیاند، “ئەمساڵ بۆ چوارەم ساڵە پەتای خوێنبەربوون لە کەرکوکدا هەیە، مەترسی لەسەر ئاژەڵداران و ئەو کەسانە هەیە کە مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵدا دەکەن”.
وتیشی، “لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا هەشت کەس داغڵی نەخۆشخانە کران بە گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون، لەو ژمارەیە چواریان تووشی نەخۆشییەکە بوون و دوانیشیان گیانیان لەدەستدا”.
باسی لەوەشکرد، “دەرمانێکی تایبەت بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون نییە، بەڵکو ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکە دەبن یان گومانی تووشبوونیان لێدەکرێت داغڵی نەخۆشخانە دەکرێن و کۆمەڵێک چارەسەریان بۆدەکرێت دژە ڤایرۆسیان بۆ بەکاردەهێندرێت”.