پۆلیسی راپەڕین: کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتن بە بوونی رووداوێکی دزینی ئۆتۆمبیلی جۆری ( پیکاب) له ناحیەی ژاراوە دوای بەدواداچون و بەدەستهێنانی زانیاری توانیان بە کەمتر لە یەک کاتژمێر تۆمەتبار لە گوندی (برایماوە) دەستگیربکەن و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا بگرن.

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، دوای دەستگیرکردنی، تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە وتەی خۆی “ئۆتۆمبێلەکەی بە بارەوە لەناو بازاڕی ژاراوە دزیوە”، بە بڕیاری دادوەری لێکۆینەوە تۆمەتبار بەپێی ماددەی 446 له یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامارەكانی میترۆ لەبارەی پێشێلكارییەكان زۆر لە ئامارەكانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان ‏زیاترن

سەنتەری میترۆ ئاماری پێشێلکارییەکانی ساڵی 2021ی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ‏بڵاوکردەوە، 353 پێشێلکاری بەرامبەر 260 ڕۆژنامەنووس ئەنجامدراون، ئامارەكە زۆر ‏جیاوازە…
Total
0
Share