بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حه‌ج و عومره هۆشداری بە کۆمپانیاکان دەدات.
بەڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویکردەوە، “ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا ده‌كەینەوە كه ناویان ده‌رچووه بۆ هاوه‌ڵیكردنی حاجییانی كوردستان له پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ2025 لە رۆژی دووشه‌مه‌وه 21ی نیسانی 2025 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییمان بکات به مه‌به‌ستی هێنانی پاكانه‌ی ساڵانه”.
دەشڵێت، دواكات بۆ هێنانی پاکانەکە 30ی نیسانی 2025ە، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له‌و ماوه‌یه‌دا پاكانه‌ی ساڵانه نه‌هێنێت مافی حه‌جكردنی نامێنێت و كۆمپانیایه‌كی یه‌ده‌گ له جێگه‌ی داده‌نرێت”.