توێژینەوەیەک: زمانی چینی دەبێتە هۆی زیرەکبوونی مرۆڤ

بەرواری 20ـی مانگی نیسانی هەموو ساڵێک، بە رۆژی جیهانی زمانی چینی ناسراوە، دیاریکردنی رۆژەکەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان شەش زمانی رەسمی هەیە و یەکێک لەو زمانانە بریتییە لە چینی.

سەرەتای دروستبوونی رۆژەکە دەگەرێتەوە بۆ بڕیارێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کاتێک لە ساڵی 2010 بڕیاریدا رۆژێکی تایبەت بە زمانی چینی دەستنیشانبکرێت.

زمانی چینی، بەیەکێک لە زمانە گرنگ و تایبەتەکانی جیهان دادەنرێت و هاوکات دووەم زمانی جیهانە، کە زۆرترین بەکارهێنەری هەیە بە جۆرێک کە یەک ملیار و  دوو سەد ملیۆن کەس زمانەکە لە سەرانسەری جیهانەوە بەکاردەهێن.

هاوکات، زمانی چینی، یەکێکە لەو زمانانەی کە خاوەنی زۆرترین ووشەیە، بەجۆرێک کە شارەزایانی زمانەوانی بە زیاتر لە 370 هەزار ووشە دەیخەمڵێن و بەدەرلەوەش زمانەکە زیاتر لە 100 دیالێکت و شێوەزاری جیاوازی هەیە، وەک: هۆكێن، تایشانسی، قینتاین، چینی ناوەندی، لینگلینگوا، چادی و شێوەزاری هوان.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، زمانی چینی بە یەکێک لەو زمانانە دادەنرێت، کە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی خانەکانی مێشک و کەسی فێرخواز زیرەک دەکات، ئەمەش بەهۆی شێواز و تایبەتمەندیی زمانەکەوەیە.

لە ئێستادا، وڵاتی چین لەپێناو دەوڵەمەندکردنی زمانەکەی و ئاشناکردنی کلتورەکەی، لە 180 وڵاتی جیهاندا ناوەندیی تایبەت بە فێربوونی زمانی و چالاکی کلتوری کردووەتەوە، یەکێک لەو شوێنانەش هەرێمی کوردستانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان: هەرێمی كوردستان لەبەردەم دۆخێكی ناڕووندایە

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی سەردانی شاندی حكومیی ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی برێت مەكگۆرك بڵاوكردەوە و ئاشكرایدەكات، هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share