قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بەبۆنەی جەژنی (قیام)ـی مەسیحییەکانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە، “بە بۆنەی هاتنی جەژنی قیامەتی مەسیحەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم و هیوای جەژنێکی پڕ لە خۆشی و ئارامییان بۆ دەخوازم”.
دەشڵێت، “كریستیانەكان چ وەك پێکهاتەیەکی ئایینی و چ وەک گرووپە ئیتنیکییەكانیان بەشێكن لە جوانییەكانی فرەیی لە ناوچەكە و مێژوویەكی دێرینیان لە كوردستاندا هەیە. هەربۆیە پارێزگاریكردن لەو پێکهاتە رەسەنە و قوڵترکردنەوەی پێكەوەژیان ئەرکی لە پێشینەی هەموو لایەکمانە”.