لە قەزای بەردەڕەش تەرمی ژنێک بە کوژراوی دۆزرایەوە

وتەبێژی پۆلیسی دهۆك ڕایگەیاند، تەرمی ژنێک لە قەزای بەردەڕەش دۆزراوەتەوە، كە ئاسەواری گوللە بەجەستەیەوە دیاربووە و ناسنامەکەشی دیارنییە.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک بە کوژراوی لە گوندێکی نزیک قەزای بەردەڕەش دۆزراوەتەوە، دواتر تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی لە دهۆک”.

وتیشی، تائێستا ناسنامەی ژنە كوژراوەكە دیارنییە ،بەڵام پێشبینی دەکرێت تەمەنی لە نێوان 30 تا 35 ساڵ بێت و شوێنەواری گوللەش بەجەستەیەوە دیارە.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆك باسیلەوەشكرد، لێکوڵینەوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستیپێکردووە بۆ زانینی هۆکاری تاوانەكە.

بابەتی پێشتر

نزیكەی 600 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

بابەتی دواتر

"هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
7

رێگای تاسڵوجە-دوكان-هیزۆپ نۆژەندەكرێتەوە

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، رێگای تاسڵوجە-دوكان-هیزۆپ نۆژەندەكرێتەوە. وەزارەتەكە رایگەیاند، نۆژەنكردنەوەی رێگاكانی تاسڵوجە-دوکان و دوکان-خەلەکان-ھیزۆپ لەلایەن تیمەکانی…
Total
0
Share