دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو خوازیارانی دیاریكردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمانی زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەیان ئەنجامدا و وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، “سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجامەكان رادەگەیەنین”.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كە تێیدا هاتووە، سێ هەزار و 576 خوازیار بەشداریان لە تاقیكردنەوەی دیاریكردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی كرد لە سەنتەرەكانی زمانی زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان كردووە”.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، خوازیار تاقیكردنەوەی دیاریكردنی ئاست لە 14 سەنتەری زمانی ئینگلیزی لە زانكۆ حكومیەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە
لە كۆتایشدا ئاشكرایدەكات، بڕیارە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجامەكان رابگەیەنرێت و پڕۆسەی ناونووسین و پێشكەشكردن بۆ خولەكان ئەنجامدەدرێت”.