لە ڕۆژئاوای کوردستان چەند کەسێک بەناوی داعشەوە دوای زەکاتیان کردووە

photo: reuters

لە باشووری شاری حەسەکە، چەند کەسێک بەناوی داعشەوە لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە داوای زەکاتییان لە خەڵکی کردووە و دواتریش هەڕەشەی کوشتنیان لێکردوون لەبەرامبەر ئاشکراکردنی ئەو داواکارییەدا.

ئاژانسە هەواڵییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردووەتەوە، ” له‌ شاری شه‌دادی باشووری حه‌سه‌كه‌، گه‌نجێك له‌ رێگای واتساپه‌وه‌ داوای 700 دۆلار زه‌كاتی لێكراوه‌، پێیانوتوه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ نه‌دات، یاخود لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان ئاگاداربكاته‌وه‌، ئه‌وه‌ سزایه‌كی قورس چاوه‌ڕێیه‌تی”.

ئەو کەسانەی کە پەیامی دانی زەکاتییان بۆ ڕۆشتووە، لەو کەسانەن کە باری ئابوورییان باشترە لە کەسانی دیکە و داوایان لێکردوون وەک ئەرکێکی ئاینی پارەکە بدەن، بەڵام ڕووننیە کە ئایا ئەو پارەیە بۆ داعش دەچێت یان تەنها ناوی داعشیان وەک ترساندنی خەڵکی بەکارهێناوە.

ئەگەرچی شەدادی و بەشێکی پارێزگای دیرەزور لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە، بەڵام شانەی نوستووی داعش و چالاکییەکانی ئەو گروپە لەو ناوچانە بەردەوام هەبووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ناوچەکە عەرەب نشینن و دوورە دەستن.

بابەتی پێشتر

چەندین سەربازی خانەنشینی تورکی بە تۆمەتی هەوڵی ڕفاندنی ئۆپۆزسیۆنێکی ئێرانی دەستگیرکراون

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێم: هاوڵاتییان زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار قەرزارن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە حاجیاوا ماركێتێك سوتا

بەهۆی شۆرتی كارەباوە ماركێتێك لە حاجیاوا سوتا و زیانی ماددی زۆریش بەر ماركێتەكە كەوت. پەیامنێرمان پێیڕاگەیاندین، ئاگارەكە لە…
Total
0
Share